X
تبلیغات
كچی ئێوارانی رۆژهه ڵات - شیعره کان

كچی ئێوارانی رۆژهه ڵات

له هه ر کو ی بم ,هه م، ئاسمان ، زه وی ، ئه وین ، بیر ، ده لاقه هی منه.........

فریدون مشیری

من دلم می خواهد

با تو حرفی بزنم روشن وصاف

همچو چشمه و از آن پاک زلال

عطش خواستنت را شاید چاره ای تازه کنم

یا به تسخیر درآرو همه آن بیراهه

که صداقت ها را و صراحت ها را زیر ابر انکار

دیرگاهیست که پوشانیده ست.

من دلم می خواهد

این کهن مصلحتم را به کناری بنهم

و چو سرباختگان در ره دوست

بند هر بیم ز پای دل خود باز کنم

واژه ها وام بگیرم ز زبان گل سرخ

و بگویم با تو:

دوستت می دارم نه به سر حد جنون

که فراتر از آن!

من دلم می خواهد

که رها گردی از این دام شکیب

و به تندیس یقین در دل سودا زده

ایمان آری

و به مهمانی شوق پا نهی بی تشویش.

من دلم می  خواهد...

 

"فریدون مشیری"

+ نوشته شده در  شنبه 13 آذر1389ساعت 17:8  توسط کیژه  | 

شیرکو بیکه س

ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆره‌وه‌ هاتین
ده‌ست به‌ مه‌شخه‌ڵی ژن‌و خه‌باتین.
سڵ مه‌كه‌ره‌وه‌و به‌ره‌و پێش بڕۆ
باوه‌ش بگره‌وه‌ بۆ تیشكی ئاسۆ
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازاد بێ!.
تۆ وێنه‌ی پاكی، شكۆی وڵاتی
په‌لكه‌ ڕه‌نگینه‌ی كه‌لی ئاواتی
پڕی له‌ خۆزگه‌ی بارانی به‌هار
پڕی له‌ نه‌غمه‌ی پاراوی هه‌وار
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازاد بێ.
ئێمه‌ په‌یامی ئاشتی‌و ئه‌وینین
له‌ ئیسته‌ماندا، دواڕۆژ ئه‌بینین
ئاڵای كوردستان وا له‌ به‌رگماندا
نێرگزی نه‌ورۆز وا له‌ ڕه‌نگماندا
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازادبێ.

+ نوشته شده در  سه شنبه 7 اردیبهشت1389ساعت 16:59  توسط کیژه  | 

ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌

ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌
ڕێزی هیچ ڕۆشنبیرێک نه‌ده‌گیرا
په‌یکه‌ر بۆ که‌س دروست نه‌ده‌کرا
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌
ئه‌ستێره‌ و مانگ و که‌وکه‌به‌کانیش
به‌شی مرۆڤیان نه‌ده‌کرد
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌
کێ له‌ دیکتاتۆران ڕزگارمانی ‌ده‌کرد؟
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌
که‌س خوای نه‌ده‌ناسی
ویژدان ده‌بووه‌ بزمارێک و
پێڵاویان پێ هه‌ڵده‌واسی
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه‌
که‌س نه‌یده‌زانی
چه‌نده‌ کوردستانم خۆش ده‌وێت و
له‌ پێناویدا ده‌مرم؟

دکتۆر خۆشناو
+ نوشته شده در  یکشنبه 5 اردیبهشت1389ساعت 16:57  توسط کیژه  | 

عه بدولڵاپه شی‌و شاعیری گه وره ی کورد

خۆته فره دان

هه رجارێك بوو،

نیگاكانمان

لێك گیربوون وه ك چنگی بازان.

هه رتاوێكبوو،

پشتمان تێك كرد،

رێگاكانمان لێك ترازان.

له وڕۆژه وه

به دارمێوه ی خه یاڵمه وه

ئاویزانی

وه ك جوانترین هێشوه ترێ.

په یتا په یتا.....

ته رزی بیرم تێك ده ئاڵێ و

له ده ورت ده بێته گرێ

٭٭٭

ماوه یه كه

ڕێ جارانی خۆم گۆڕیوه،

نه وه ك ڕۆژێك....

توشت بێم و شێوه م نه كه ی،

نه وه ك ئێستا...

ڵه گێژه نی یادی تۆدا

ونتربم له به ردی بن گۆم،

ئاخ ده ترسم ئێواره یه ك

به زریانی نیگای ساردت

هه ڵوه رێنی گۆپكه و چرۆم،

له وبه ههشته م وه ده ر بنێی

كه ده زانم هی من نییه،

به ڵام كردوومه به هی خۆم

 

+ نوشته شده در  شنبه 24 مرداد1388ساعت 12:2  توسط کیژه  | 

کانی....

به رێزانم سلاوتان لێ بێت .هیوادارم هه رده م له خۆشیا بن من زۆر ئه م شێعره پێ جوان بو.......پێشكه ش به ئێوه ی خۆشه ویست ،تكایا پێشنیارو بیروراكانتان بنوسن،زۆر سپاس

هه ر كاتي ده كه ومه بيري

وه كو روژاني جواني

بو ساريژي زامه كانم

به ته نيا ديمه سه ر كاني

زوخاوي دل هه ل ده ريژم بو ورده شه پوله كاني

ئه م به سته يه بو ده خوينم به لاوه ك يا به گوراني

كاني كاني تو جيژواني پريه كاني

تو ئايونه ي ئاسماني 

خوني جه رگي چيا سه خت و به ر زه كاني

خوزگا ئه وه ي من ده ي زانم توش بيزاني كاني كاني

ده زاني بو زور دي مه لات؟

چون له لاي تو به جي ماون جي پي كاني  

كاني كاني

تو شاهيدي پشكوتني ئه وينيكي ئا سماني

قاتلي من له توي دا شورد په ن جه كاني

خوني دلم تكاوه نيو ئاوي كاني

به ده م دزه ي ئه وينه وه

ده مردم و نه م ده زاني

كاني كاني كاني كاني

*** ترجمه لفظ به لفظ فارسي

            چشمه

هر زمانی بيادش مي افتم

همچو روزگار جواني

براي تسكين زخمهايم

تنهايي به سر چشمه مي روم

درد دلم رو به دست موجهاي كوچكش مي سپارم

اين شعر رو براش با دكلمه يا با آواز مي خوانم

اي چشمه :تو ميعادگاه فرشتگاني

تو آينه آسماني

خون دل كوههاي سخت و مرتفع هستي

اي چشمه : كاش آن چيزهاي كه من مي دانم تو هم مي دانستي

چون جاي پاهاش پيش تو به جا مانده

اي چشمه :

تو شاهد شكوفه دادن عشقي آسماني بودي

قاتل من دستهايش را در توشست

خون دلم در درون آب چشمه ريخت

به همراه خنده عشق

 ميمردم و نمي فهميدم

اي چشمه اي چشمه

شاعر : ناصر آغابرا

برگرفته از وبلاگ فرنگیس كاویان

+ نوشته شده در  جمعه 19 تیر1388ساعت 16:1  توسط کیژه  | 

مالئاوایی <<<<<<<<سیمین چایچی

ده م ئێواره یه تیشكێ له ئاسۆ

 

ڕه نگ ئه داته وه له چاوانی تۆ

 

ده م ئێواره یه ڕه نگ زه ردی پاییز

بۆته میوانی هۆنراوه ی ئازیز

هۆهۆ نازه نین به جێم مه هێڵه

ئاسكی چاوانم له شوێنت وێڵه

 

ده م ئێواره یه مه ست و نابه دڵ

یار به ڕێ ئه كه م به ره و شاری گوڵ

خوداخۆدامه كۆچت درۆ بێ

هه تا هه تایی چاوم له تۆ بێ

هۆهۆ نازه نین به جێم مه هێڵه

 ئاسكی چاوانم له شوێنت وێڵه

من و ئێواره كپ و بێقه رار

ڕه وانه ی ئه كه ین كۆچی تازه یار

ئه و ڕووناكایی ڕۆژی به رزه ناو

منیش سه ر چاووگه ی زێڕینی هه تاو

هۆهۆ نازه نین به جێم مه هێڵه

 ئاسكی چاوانم له شوێنت وێڵه

Simin .chaychi

+ نوشته شده در  پنجشنبه 11 تیر1388ساعت 1:38  توسط کیژه  | 

شیعری شاعیری گه وره ی كورد عه بدوللا په شێو

 

گه ر سێوێك.....

گه ر سێوێك بوو له تی ده كه م،

له تێك-بۆ خۆم،له تێك-بۆتۆ

بزه یه ك بوو،له تی ده كه م،

له تێك-بۆ خۆم،له تێك-بۆتۆ

خه فه تێك بوو،به شت ناده م،

هه لیده مژم وه ك دواپه تۆ!

+ نوشته شده در  چهارشنبه 30 اردیبهشت1388ساعت 15:57  توسط کیژه  | 

ئێـواره‌


ئێـواره‌یـــه

 

ئێواره‌یه ‌و گــوڵــه‌کان بـاوه‌ش بۆ پـــه‌پوولــه‌کان ده‌کــه‌نه‌وه‌

تۆش خــه‌یاڵ بـــه‌ره‌ و عــه‌شقێکــی وون بوو ده‌تـبـاتـــه‌وه‌

ئێـواره‌یـــه‌و زه‌رده‌ی خـــۆر ده‌بێته‌ میوانـــی عـــاشقه‌کـــان

تـــۆش پرچـــی زه‌ردت بــۆ چــــاوه‌کانـــم ده‌کــــه‌یته‌ میوان

ئـێـواره‌یــــه ‌و ده‌ریــــا تینوی دڵـۆپـــه ئـــاوی‌ بــارانـێـکـه‌

دڵـی منیش چاوه‌رێی تنۆکه‌ فرمێسکێکی خــۆشه‌ویستی تۆیه‌

ئێواره‌یه‌و ئاســمـــان چـــاوه‌رێی هه‌ڵ هــــاتــنــی مــــانـگه‌

منیش چــــاوه‌رێــی دیــداری جـوانی تۆم بـه‌م شه‌وه‌ دره‌نگه‌

ئێواره‌یه‌و باخـه‌کان چـــاوه‌روانی

 جــێی ژوانـــی تــۆ ده‌که‌ن
منیش لێوه‌کانــــم چــــاوه‌روانی ماچێکـــی گۆنـاکـانت ده‌که‌ن

ئـێـواره‌یـه‌ و بـــــاڵنده‌کان بــه‌ره‌وو لانــــه‌کــانــیــان ده‌فرن

دڵ و خـه‌یاڵ و چاوه‌کانی منیش به‌ره‌و لای تۆ هه‌نگاو ده‌نێن

+ نوشته شده در  چهارشنبه 26 فروردین1388ساعت 23:19  توسط کیژه  | 

شیعری هاوری ئازیزم(چنوور)

(ئیوارانی ولاتی من مژئاویه

‘له ساته کان تووره م...

 هه ر چرکه

هه والی کوچی خوشه ویستیک

ئه به ن بو دلی ئه وینداری.....

ده لاقه یی لای ئیمه ی ئیدی بالنده کان هه لنافرن..

ئه زانی بو?

 ئه لین زه وینییه کان ته نانه ت ئاسمانیشیان بی ویجدان کردووه!

  نه کا ئه ویش دیوجامه مان بو راگری!!!)

+ نوشته شده در  یکشنبه 2 فروردین1388ساعت 12:16  توسط کیژه  | 

شیعری هانه خالید

سلاو ئازیزه کان ئه مه ش له شێعریکی هانا 

 

 

 



پایز


كاتێك
ده‌بینم
گه‌لاكانت هه‌لده‌وه‌رئ
ته‌مه‌نى منیش
چركه‌ به‌چركه‌
به‌سه‌رده‌چئ..
له‌ ئاسمانى دلى من
هه‌وریكى ره‌ش
دامده‌پۆشئ و باران
ده‌هینئ و لافاو
هه‌لده‌گیرسێنىَ
وه‌ك
منالئ فرمیسك
له‌چاوم ده‌بارئ
من له‌ پایزم
به‌لام
بیر له‌ پایزی
داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه‌
كه‌ دیسان
برینه‌كان
سه‌رله‌‌ نوو هه‌لدیننه‌وه‌
دلم و گیانم
فركه‌ى خوین
ده‌كات و
به‌ خۆرایى
خوین له‌ گیانم
ده‌روات و هه‌ر
له‌به‌ر تۆ
بوو كه‌
پایز واى
لیكردم
گه‌لاكانى دام بپۆشیت
ئاخر
گوناهى
من چىیه‌ !
كه‌ ته‌مه‌نم
وابه‌
سانایى
به‌بئ هۆ
به‌سه‌ر
بچیت
له‌
چاوه‌روانى
تۆ ده‌بم
كه‌وه‌لامم بده‌یته‌وه‌
ئه‌و كات بریار ده‌ده‌م
كه‌ بۆ
داهاتوو
به‌هار یا پایز
هه‌لبژێرم
خۆشه‌ویستم

+ نوشته شده در  چهارشنبه 14 اسفند1387ساعت 21:49  توسط کیژه  | 

دوالاپه ره ی یاداشتی دلداریک

سلاو ئازیزان تکایه راوپیشنیاره کانتان سه با ره ت به م ویبلاگه بنوسن زور سپاس

ئه م شیعری عبدالله په شیوم زورله لا جوان بو ُکه پیم خوش بو بو ئیوه ی ئازیزیش دانیم

به لین بده:

که شه خته به ند ناکه یته به ر پێم

منیش ...به ڵێنت پێ ئه ده م،

دان به رابردووما بنێمَ!

پیش چاوی تۆ...

له په رداخی،وه نه وشه یی

چاوی ترم پێک هه ڵداوه

پێش نامه ی تو...

قژی گه لیک،نامه ی ترم ،داهیناوه !

پیش سنگی تو

زور سنگی تر،

چه پکه گوڵی، ته زووی سووریان،بۆچنیوم

پیش ژوانی تۆ

زور ژوانی تر،رێگای دووریان ،پێ بڕیوم!

شاعرێک بوم...

گه رووی وشکم

به دوای قومێک ئاوا وێڵ بوو

بۆبارانی،هه ر ئاسمانێک،نوشتامه وه ،

ئاوی لیڵ بو.!

گه ر ئه ته وێ..

خوێنی ده ماری شیعرم بیت

داستانێک بیت ....بێ کۆتایی

گه ر ئه ته وێ ...

خۆشه ویستیت،

به دوانیت ماچی ساردی ماڵ ئاوایی

به لین بده:

هه ناسه و بیت... سیبه رم بیت... بارانم بیت

تاکو منیش،

شانۆی کۆنم جی بهیلم

ده ما مکی رووم،فڕێ بده م

دوو بالی پر خۆشه‌ ویستیم ،

له گه ردنت گرێ بده م!    

 

+ نوشته شده در  یکشنبه 13 بهمن1387ساعت 15:52  توسط کیژه  | 

شیعری هاوری خوشه ویستو(چنوور)

(ئیوارانی ولاتی من مژئاویه

‘له ساته کان تووره م...

 هه ر چرکه

هه والی کوچی خوشه ویستیک

ئه به ن بو دلی ئه وینداری.....

ده لاقه یی لای ئیمه ی ئیدی بالنده کان هه لنافرن..

ئه زانی بو?

 ئه لین زه وینییه کان ته نانه ت ئاسمانیشیان بی ویجدان کردووه!

  نه کا ئه ویش دیوجامه مان بو راگری!!!)

 

+ نوشته شده در  شنبه 12 بهمن1387ساعت 10:57  توسط کیژه  | 

 

کچی سپی به‌فر

 

پڕت کردووم له‌ موحیبه‌ت

لێواولێوت کردووم له‌خۆت

به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه‌

خۆم وه‌ک فان کوخ دێته‌ پێش چاو

به‌رله‌وه‌ی گوێچکه‌ی خۆی ببڕێت

به‌ر له‌و ئێواره‌ سپیه‌ی

خۆشه‌وسته‌که‌ی چێی بێڵێ

به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه‌

که‌ هه‌رگیز نای گۆڕم

له‌ سه‌فیرێک ده‌چم

له‌نێو باڕه‌شدابزربێ و

له‌ نێو باڕه‌شدا

باڵوێزخانه‌یه‌ک

دانێ بۆ ئه‌وین

هه‌ر له‌وێ بمرێت و

گه‌ڵاکان ته‌رمه‌که‌ی داپۆشن

ئه‌زانم موحیبه‌ت ڕۆچۆته گیانمه‌وه‌

ڕێناده‌م جوانه‌ ڕۆژه‌کانی تۆ

پکه‌مه‌ تاپۆی خۆم

ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ کانی خۆم

به‌ حورمه‌ته‌وه‌ ده‌نێژم‌

به‌م پاڵتۆی ئه‌شقه‌وه‌

لاجانه‌کانم سپی ده‌که‌م

سه‌رتاپای سه‌رم ده‌که‌مه‌ په‌موو

له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژبوونه‌وه‌یکدا

تابلۆیه‌کی نوێ

جه‌ند به‌یتێکی تازه‌

نیشانی ئه‌و مه‌له‌ مه‌لورانه‌ ده‌ده‌م

که‌ بێره‌دا ڕاده‌بوورن

 ئومێد موحه‌مه‌د

+ نوشته شده در  شنبه 5 بهمن1387ساعت 11:24  توسط کیژه  | 

ره نگ

له و کیوه

خورنشین به ده ستی دارلیموی قه د پالی

کاکولی ئیواره ی  زه رد زه رد کرد

ئیواریش به په نجه ی پرووشه

به ردیکی ره شتاله ی  سپی کرد.

لاویکیش له سه ر  پشت  که وتبوو

به  فواره ی  سه ر سنگی

ئیواره و

به رده که  و

 به فره که ی

سوور ئه کرد!                            

                                 ***  شیرکو بیکه س ***        

+ نوشته شده در  سه شنبه 28 آبان1387ساعت 16:2  توسط کیژه  | 

بیرته

.                              بیرتە

بیرتە ورد ورد، بە گوێ چەمی، كەف چڕێنا ئەڕۆشتین

وردە شەپۆل، بە ئەسپایی، قاچی ڕووتی ئەشتین

لە بەر هاژەو، خوڕەی ئاوی، گوێ‌ كپ‌كەڕی قەڵبەزە...

لە ڕازی دڵ، لە قسەی یەك ، زۆر جار نەئەگەیشتین؟

***

بیرتە بەدوای، پەپۆولەدا، ڕامان ئەكرد دوو بە دوو

تا یەكێكمان، لێ ئەگرتن، هەناسەمان سوار ئەبوو؟

وەكو مناڵ، ئاو پرژێنی، لەشی یەكترمان ئەكرد..

بە تەڕ بوونمان، پێ ئەكەنین، قەت تاقەتمان نەئەچوو؟

***

ئەی لەبیرتە، بۆ دزینی، بەرسیلەی مزروو هەنار..

دزه دزەی، ڕۆیشتنمان بوو، بۆ پەنا داری حەشار ؟

من خەریكی، كردنەوە بووم، كاتێ زانیم خاوەن ڕەز..

بەدارەوە، دوامان كەوت‌و، هەڵی‌بڕین سەرەو خوار ؟

***

ئەی لەبیرتە، لە ڕێبازا كە هەڵ نووتیت‌و كەوتی

دەسم دایتێ، چاوت داگرت! بەباوەش هەڵم گرتی؟

نشێوی بوو، كەس دیارنەبوو، خێرا فرسەتم هێنا..

لە ناو دەمت، هەتا توانیم، ماچێكی گەرمم كردی؟!

شێركۆ بێكەس

+ نوشته شده در  دوشنبه 18 شهریور1387ساعت 18:2  توسط کیژه  | 

فه لسه فه ی ئه وین

            

په ری تاسه و ئؤخژن و خه ونه كاني دل

كوچي بووكين يان برده تويي نويني گل

 عه رشی  په له ی کیلگه ی  تینووی دلم ساوه

گولجاري عه شق،قه رسيلي سيس و ژاكاوه

به لين سه ماي پووشوپواري ده م سيلاوه

 چاوگه ي دلداري زنه ي شلوي و ليلاوه   

 ئه و بژويني په يف و ژواني  مه كوي رازه  

 ئيسته بؤژوي به ستؤك،مه ؤي هه وه سبازه 

  ئه وهه واره ي،دل،ده واري لي هه لئه دا  

 ئيسته كواني چلكه و له چاوا چل  ئه دا ....  

 جيژوان،لانكه ي بي لاي لايه و بي خرخاله     

  زه ناويكي قه وزاوي يه،ده فري ژوقماويكي تاله... 

  شاخ به شاخ و كؤ به كؤ وادي به وادي   

  شه وي ته نيام ويله  له شوين ساتي شادي 

  تؤخوا ياران...گه رمه شينم ده وي  وه رن

 سووتاواني كلپه ي ئه وين ده وره م ده گرن                                                                           

گلاراومه و ئؤقره م نيه ليره و له وي                  

 هه تواني سه ر زامي به ناسؤرم ده وئ
    

 ئه شكي گه شي كولئ دلي مني دلدار       

هؤن،هؤن به روماي كولؤليما دينه خوار

  شاخ به شاخ و كؤ به كؤ وادي به وادي
      

 شه وي ته نيام ويله له شوين ساتئ شادي
  

 نيگاي كام چاو.. گه رووي سؤزم ئه كاته وه     
     

 له مه له زه ي «كام كچ» دا.. خه و ئه مباته وه؟
     

 شيعر، بؤ كام هه تاو بليم نه خؤش نه بئ ..!
      

 له كؤلاني تاري هه ورا،سه رخوش نه بئ..

 

ئه ويني من فه لسه فه يه..هه وه س نيه..!

(سامره ند)ه،..به فري كاتي ي هه ره س نيه..!
      

ئاخو به تانوپؤي جالجا لؤوكه ، ده كرئ
     

  به ري تيشك و هه تاوي عه شقي من بگرئ..؟
   

من،بانگه شه ي كؤچي بيري بؤش و سستيم
  

  مؤمي داگرساوي چاره نووسي هه ستيم
  

 خامه ي سؤزتكيني خه شخاش.. ووشه ي مه ستيم
  

  من،شالووري چامه و به يتي خؤشه ويستيم
  

 من،په پووله م،ريبواري ريي گه ري رووتم
  

  گر و گه ر ئه گرم له ده ورت .. تا ده سووتم..                                      بيزار

+ نوشته شده در  جمعه 8 شهریور1387ساعت 3:54  توسط کیژه  | 

تکا

كه ژاوه ي خه يالاتم     
ريگاي دووريت  ئه پيوي 
له توي خه وني شيريندا
ناخي  به يان ئه بزيوي  
  شه وگار  ره ش و ريم تووشه 
هه لديرو داره به نه
 وره ي  ئه وين و مانم
   به  هه ودايه كت به نه
واز له لاساري  بينه
  سيداره ي  قين هه لكه نه
  سا تو خوا  ته نه مردووم

جاریکم بو پیکه نه

 

+ نوشته شده در  جمعه 8 شهریور1387ساعت 3:2  توسط کیژه  |